پرۆژەکانی یەک ساڵی پارێزگاری کەرکوک لە بواری پردو رێگاوبان
کوردستان 09:11 PM - 2025-08-26
PUKMEDIA
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک
کەرکوک لەسەردەستی رێبوار تەها پارێزگاری
شارەکە گەشەسەندنی زۆری لە بواری ئاوەدانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەخۆیەوە
بینیوە و لە ماوەی یەک ساڵی کارکردنیدا تەنها لە بواری پرد و رێگاوباندا چەندین پرۆژەی گەورە و
ستراتیژی لەناو سەنتەری کەرکوک و رێگاکانی دەرەوە ئەنجامداوە.
گرنگترین پرۆژەکانی رێگاوبان لە ماوەی
یەکساڵدا خۆی لە پرۆژەی نۆژەنکردن و فراوانکردنی رێگەی کەرکوک – سلێمانی بە
درێژایی 24 کیلۆمەتر و پرۆژەی ئەندەرپاسی فولکەی ئیخوان و گەراجی بەغدا
دەبینێتەوە.
هاوکات، لە کەرکوک دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە
و فراوانکردنی دەروازەی کەرکوک- هەولێر و پرۆژەی پردی سێکانیان- گورگەچاڵ.
رێبوار تەها پارێزگاری شارەکە لە دەرەوەی
کەرکوک پرۆژەی پردی ناحیەی پردێ و ناحیەی تازەی ئەنجامداوە کە خزمەتێکی زۆر بە
دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەکات.
هاوکات پرۆژەی پردی قۆری چایی لە نێوان قەزای
داقوق و خورماتوو تەواوکراوە و خراوەتە خزمەتی دانیشتوانی ناوچەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

