میدیاکانی پارتی پابەندی پەیامی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان نابن
کوردستان 09:43 PM - 2025-08-25
PUKMEDIA
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەیاننامەکەی
ئەمڕۆ 25ی8ی2025،مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی رووداوەکانی 22ی ئاب-ی سلێمانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی یاسا بەسەر لەیاسا دەرچووانی لالەزار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوایکرد دەزگاکانی راگەیاندن پابەندی بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان وەک خۆی بن و لەچوارچێوەی بەرپرسیاریەتی سیاسی و نیشتمانی مامەڵەی لەگەڵ ئەو رووداوانە بکەن، بەڵام هەر زوو میدیاکانیان بەپێچەوانەوە بەشێوەیەکی چەواشەکارانە زانیارییەکانیان بڵاوکردەوە و بەردەوامیشن لەو چەواشەکارییە.
هەربۆیە چاوەڕواندەکرا کە میدیاکانی پارتی لەهەرکەسێکی تر زیاتر پابەندی بڕیاری مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان بن و زانیارییەکان وەک خۆی بگوازنەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە هەر لەدوای بەیاننامەکەوە بەشێکی زۆر لە میدیاکانیان لەهەواڵ و رووماڵەکانیان بەشێوەیەکی چڕ لەسەر چەواشەکردنی زانیارییەکان بەردەوامبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

