به‌شێك له‌میدیای پارتی دژایه‌تی سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 02:45 PM - 2025-08-24
PUKMEDIA
پاشماوەی رووداوەکانی هەولێر و سلێمانی
به‌شێك له‌میدیاكانی پارتی به‌ئامانجی سیاسی كار له‌سه‌ر رووداوه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا
ناتوانن پیشه‌ییانه رووداوه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بگوازنه‌وه، سكرتێری لقی سلێمانی
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانیش ده‌ڵێت:"گه‌وره‌كردنی هه‌ندێك لایه‌نی
رووداوه‌كانی سلێمانی به‌ئامانجێكی سیاسیی، لادانه له پره‌نسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی
و ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌بیندرێت له هه‌ندێك كه‌ناڵی هه‌ولێر له رووماڵكردن ده‌رچووه
و بووه به بابه‌تی حیكایه‌تخوانی دروستكراو و كاریگه‌ری ده‌روونی خراپی له‌سه‌ر
هاووڵاتیان درووستكردوه".
میدیاکان لە رووماڵی رووداوەکاندا دووفاقی دەکەن
له‌كاتێكدا ئه‌و میدیایانه له روماڵی هه‌واڵه‌كانی هه‌ولێردا جیاواز مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، چاودێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌پێكدادانی هۆزی ههركییهكان و هێزه‌كانی پارتی له‌هه‌ولێر و خۆلادان له روماڵی پیشه‌ییانه‌ی ئه‌و رووداوه‌و گه‌وره‌كردنی پرۆسه‌ی چه‌سپاندنی یاسا له‌سلێمانی و ده‌ستگیركردنی لهیاسادهرچووانی لاله‌زار، دوو فاقیهكی گه‌وره هه‌بووه و بۆ دروستكردنی ئاژاوه له سلێمانی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن.
سەنگی میدیا لەكێشهو قه‌یرانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت
كاروان ئه‌نوه‌ر،
سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: سه‌نگ و قورسایی میدیا له‌كاتی كێشه‌و قه‌یرانه‌كاندا
ده‌رده‌كه‌وێت، زۆرجار به‌شێك له‌میدیا كوردییه‌كان له‌كاتی رووماڵی كێشه‌كاندا له‌پره‌نسیپه‌كانی
كاری رۆژنامه‌وانی لاده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی خراپه و به‌داخه‌وه له‌ئێستادا
ژینگه‌ی میدیایی به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان بووه به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان
به ئامانجێكی دیاریكراو كارده‌كه‌ن و كێشه‌یان بۆ ناو ناوبانگی میدیاكهشیان
دروستكردووه، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان ئه‌ركیان گواستنه‌وه‌ی زانیارییه.
راشیگه‌یاند:
رووماڵكردن به‌پێی پره‌نسیپی كاری میدیایی دیاریكراوه و هه‌موو رووداو و بابه‌تێك
رووماڵ ده‌كرێت، به‌ڵام گه‌وره‌كردن و تیشكخستنهسهر هه‌ندێك لایه‌نی رووداوه‌كه
لادانه له‌پره‌نسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی، ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌بیندرێت له
رووماڵكردن ده‌رچووه‌و بووه به بابه‌تی حیكایه‌تخوانی و دروستكردنی كاریگه‌ری ده‌رونی
خراپ له‌سه‌ر هاووڵاتیان.
كاروان ئه‌نوه‌ر
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌شێك له میدیاكانی هه‌ولێره‌وه به‌رامبه‌ر
به سلێمانی ده‌یكه‌ن و وانیشانی ده‌ده‌ن كه سلێمانی بووه به‌ئاگر، له‌راستیدا
وانییه و سلێمانی ئارامه، بۆیه ئه‌وه لادان و ده‌رچوونه له هه‌موو پره‌نسیپ
و بنه‌ماكانی كاری راگه‌یاندن، ئه‌و پرسیاره‌ش دروستده‌كات كه ئایا ئه‌گه‌ر هه‌مان
رووداو له‌هه‌ولێر روویبدایه ئه‌و كه‌ناڵانه به‌مشێوه‌یه رووماڵیان ده‌كرد؟ بێگومان
نه‌خێر.
سكرتێری لقی سلێمانی
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، وتیشی: له‌ماوه‌ی رابردوو پێكدادانی چه‌كداری
له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر روویداو ئه‌و كه‌ناڵانه ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی روماڵی
كاریی پیشه‌یی خۆشیان بكه‌ن، به‌ڵام كاتێك رووداوێك له سلێمانی رووده‌دات، هه‌ر
زوو به‌رگێكی گه‌وره‌ی به‌به‌ردا ده‌كه‌ن و وا له‌خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن كه رووداوه‌كه
زۆر گه‌وره‌بووه، كه له‌راستیدا بێگومان وانییه.
ئەو میدیانە ئاڕاستەکراون
ده‌شڵێت: چه‌ندینجاره
ئه‌و میدیایانه به مه‌به‌ست كار له‌سه‌ر تۆقاندن و ترساندن و تێكدانی ده‌رونی خه‌ڵك
ده‌كه‌ن و رووداوه‌كان بۆ خزمه‌تی سیاسه‌تێك دیاریكراوی خۆیان روماڵدهكهن نه‌ك
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه رووده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌وانه میدیای ئاڕاسته‌كراون
و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌ده‌نه‌وه ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن رووماڵه یاخود بابه‌تی
سیاسی؟ كه بێگومان بابه‌تی سیاسیی و حزبییه‌و به‌ئه‌جێندای تایبه‌ت بینه‌ر چه‌واشه
ده‌كه‌ن.
به‌شێك له میدیاكان
كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆ ئامانجێكی دیارییكراو دامه‌زراون، كار له‌سه‌ر گه‌وره‌كردن
و پچووكردنهوهی رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت عیراق و ناوچه‌كه‌ش
به‌پێی سنووری جوگرافیا‌و ئامانجی دیارییكراو ده‌كه‌ن و بوونه‌ته هۆكاری تێكچوونی
ده‌روونی خه‌ڵك و دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكی له‌ناویاندا، هه‌روه‌ها به‌زانیاری
ناڕاست و چه‌واشه هه‌وڵی شێواندنی راستییه‌كان ده‌ده‌ن و ئامانجیانه خه‌ڵكی هه‌رێمی
كوردستان چه‌واشه بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئیتیك و یاسای كاری رۆژنامهگهرییهو
لادانه له‌كاری پیشه‌ییانه‌ی میدیایی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

