وەفدی هەرێم بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی مووچە لە بەغدایە
کوردستان 10:11 AM - 2025-08-24
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ئەمڕۆ 24ی 8ی 2025، وەفدی وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی مووچە و نەوت و داهات گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ دیوانی چاودێری و وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی عیراق كۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، وەفدەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ رێككەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی گەیشتووەتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ دیوانی چاودێری و وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی عیراق، بە ئامانجی رێككەوتن لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، ئامادەكردنی راپۆرتێكی هاوبەش بۆ دروستكردنی لێكتێگەشتن لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان مەبەستێكی دیكەی سەردانەكەیە، لە كاتێكدا هەرێم پێیوایە بەپێی دەستووری عیراق و یاسای بودجە، 100%ی كۆی داهاتی رسوماتی وەزارەتەكان هی خۆیەتی، بەڵام ئامادەیی دەربڕیوە 50%ی داهاتی گومرگ و باجی دەرامەت بنێرێت و 100%ی كۆی داهاتی دامەزراوە فیدراڵییەكانیش تەسلیمبكات.
لەبەرامبەردا عیراق بۆچوونی وایە، بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت، دەبێت %50ی كۆی داهاتی رسوماتی وەزارەتەكان بنێرن و 100%ی كۆی داهاتی گومرگ و باجیش بنێرن، بەمەش گرێكوێرەی هەردوو حكومەت لەدوای دۆسییەی نەوت لەسەر جیاوازیی بڕی داهاتی ناوخۆیە كە تەسلیمبكرێت و بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، ئێستا رێككەوتن تەنها لەسەر 50%ی داهاتی گومرگ كراوە و مەرج و داواكاری و داهاتەكانی تر لەنێوان عیراق و هەرێمی كوردستاندا یەكلایی نەبووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

