دایكانی ئاشتی داوای گەرەنتی لە كۆمسیۆنی ئاشتی دەكەن
جیهان 01:32 PM - 2025-08-21
میدیاکان
دیمەنێکى کۆبوونەوەکە
سەرچاوەكانی راگەیاندن بڵاویانكردەوە، كە لە كۆبوونەوەی
دایكانی ئاشتی و دایكانی شەممە لەگەڵ كۆمسیۆنە پەرلەمانیەكەی توركیا بۆ ئاشتی چەند
داخوازییەكی گرنگیان خستۆتە بەردەم لیژنەی باڵا و چاوەڕوانن لە چوارچێوەی سەرپێخستنی
پڕۆسەی ئاشتیدا ئاوڕ لە داواكارییەكانیان بدرێتەوە.
داخوازییەكانی ئەو وەفدە جۆراوجۆر بوون و لەماوەی
چەند سەعاتێكی گفتوگۆكان هەمووی خراوەتەڕوو، بەڵام چاودێران ئاماژە بەوە دەكەن، كە
سەرەكیترین داواكارییەكان خۆی لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی
و دادگای دەستووریدا دەبینیەوە، هەروەها ئاشكراكردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی گیانلەدەستدانی
زیندانیان و قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانیەكان و كۆتاییهێنان بەگرتن و راوەدونان
لەسەرەكیترین داواكارییەكان بوون.
دایكانی شەممە كە دایكانی ئاشتی-شیان پێدەوترێت،
دایك و كەسوكاری ئەو سیاسەتمەدار و چالاكوانە
كوردانەن، كە ساڵانی رابردوو بە تایبەت نەوەدەكانی سەدەی رابردوو لە توركیا و
باكوری كوردستان كوژراون، یان بێسەروشوێن كراون و تائێستا ئەنجامدەرانی تاوانەكانیان
نادیارن.
ئەوان رۆژانی شەممەی هەموو هەفتەیەك لە مەیدانی
گاڵاتاسەرای چالاكیی مەدەنی ئەنجامدەدەن، داواكاریی سەرەكییان ئاشكراكردنی چارەنوسی
بێسەروشوێنكراوان و تاوانبارانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

