پارێزگاری کەرکوک رەزامەندی دەربڕی بەپێدانی زەوی بە ژمارەیەک فەرمانبەر
کوردستان 11:05 AM - 2025-08-20
PUKMEDIA
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک
پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت: لەچوارچێوەی خزمەتکردن بە چین و توێژەکان زەوی دەبەخشرێتە بەشێک لە فەرمانبەرانی دەستەی داواکاری موڵکدارێتی کەرکوک.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک چاویکەوت بە ژمارەیەک فەرمانبەری دەستەی داواکاری گشتی موڵکداری لە کەرکوک و لە دیدارێکیشدا وێڕای بەرزنرخاندنی کارەکانیان، پارێزگاری کەرکوک بە فەرمانبەرانی راگەیاند کە ئیمزای لەسەر وەرگرتنی پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی دەستەکە کردووە.
راشیگەیاند: وەرگرتنی ئەو پارچە زەوییە لە چوارچێوەی خزمەتکردنە بە چین و توێژەکان و بەپێی بڕیاری 419 وەک مافێکی یاسایی و ڕەوای خۆیان پێیان دەدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

