پەرلەمانتارێکی یەکێتی سکاڵا لەسەر شۆڤێنییەک تۆمار دەکات
عیراق 09:08 PM - 2025-08-19
PUKMEDIA
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی
کەسێکی شۆڤێنی ماوەیەکە
لەژێر ناوی لێکۆڵەری سیاسی لە میدیا عیراقییەکانەوە سوکایەتی بەگەلی کورد دەکات و
پەرلەمانتارێکی یەکێتیش سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات و رایدەگەیەنێت:" قسەکانی
دژی پێکەوە ژیانە".
کاروان یاروەیس
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە نوسراوێکی رەسمی کە
ئاڕاستەی سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراقی کردووە، سکاڵای لەسەر کەسێکی
شۆڤێنی بەناوی عیماد مسافر تۆمار کرد، کە لەژێر ناوی لێکۆڵەری سیاسی لە میدیای عیراقی
دەردەکەوێت.
کاروان یاروەیس لەبارەی سکاڵاکەی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەو شۆڤێنیە لەبەرنامەیەکدا
لە کەناڵی عەهد سووکایەتی بە کورد کرد، لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق
سکاڵامان لێکردو داوامان کردووە لێپرسینەوەی
لەگەڵدا بکرێت، چونکە قسەکانی دژی پێکەوەژیانە و دژی گەلی کوردە وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی
عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

