گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ لە باشووری موسڵ هەڵدەدرێتەوە
عیراق 10:50 AM - 2025-08-17
راگەیاندنی دەزگای شەهیدانی عیراق
ساتی هەڵدانەوەی گۆڕەکان
بەڕێوەبەرایەتی کاروبار
و پاراستنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان، دەستپێکردنی هەڵدانەوەی گۆڕستانی خەسفە لە باشووری
موسڵ رادەگەیەنێت.
لەڕاگەیەندراوێکدا
بەڕێوەبەرایەتی کاروبار و پاراستنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان رایگەیاند: تیمی تایبەتمەندی بەشی
کاروبار و پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە سەر بە دەزگای شەهیدانن، دەستیان بە کاری هەڵدانەوەی
گۆڕستانی خەسفە لە باشووری موسڵ کردووە".
راشیگەیاندووە:"
گۆڕستانەکە ئەو قوربانیانەی تێدایە، کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش-ەوە لە
کاتی کۆنترۆڵکردنی موسڵدا شەهیدکراون، هاوکات گەورەترین گۆڕە لە نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا".
هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەو پاشماوانەی دۆزراونەتەوە ڕادەستی بەشی پزیشکی دادوەری
دەکرێن بۆ پشکنینی پێویست و تەواوکردنی رێکارەکانی هاوتاکردنی شانەکانی خوێن لەگەڵ
خێزانی قوربانییەکان، لە چوارچێوەیەکی یاسایی و مرۆیی و لەژێر چاودێری دەسەڵاتی
دادوەری و ئەمنی و پزیشکی و تەکنیکی کارامەدا".
گۆڕستانی خەسفە
کارەساتبارترین شایەتحاڵی تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە لە عیراق و یەکێکە
لە دیارترین شوێنەکانی جینۆساید.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

