پيرۆزبایی سەرۆك بافڵ بۆ یادی دامەزراندنی پارتی
کوردستان 10:24 AM - 2025-08-16
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی پارتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كاك مەسعود بارزانی و جێگرەكانی و سەركردایەتی و ئەندامان و جەماوەری پارتی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێز كاك مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان، جێگرانی سەرۆكی پارتی، سەركردایەتی، ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان دەكەینەوە، لەپێناو كاركردنی پێكەوەیی و راپەڕاندنی ئەركە نیشتمانی و چارەنووسسازەكان و بەهێزتركردنی قەوارەكەمان و باشتركردنی ژیانی خەڵكە خۆشەویستەكەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

