مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بۆ پارتی: بەیەكڕیزی رێڕەوی حوكمڕانی راستدەكرێتەوە
کوردستان 09:07 AM - 2025-08-16
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بۆنەی تێپەڕبوونی 79 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسیی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
پیرۆزبایی
بەڕێزان مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
بە بۆنەی تێپەڕبوونی حەفتا و نۆ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەین.
بەم بۆنەیەوە تەئكید لەسەر پێویستی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكانی كوردستان، بە تایبەتیش یەكێتی و پارتی، دەكەینەوە لە پێناوی پێكهێنانی حكومەتێكی پتەوو كارا كە ئەركی چاكسازی و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی بگرێتە ئەستۆ، لە رێی سەرخستنی ویستی گەلەكەمان لە دابینكردنی ماف و ئیستحاقە دەستورییەكانی لە عیراق، بە تایبەتیش مووچە و شایستە داراییەكانیان، لەسەروبەندی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا.
جارێكی تر پیرۆزە و سەركەوتووبن
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

