یەکەیەکی تایبەت بە پۆلیسی گەشتیاری دادەمەزرێت
کوردستان 08:38 PM - 2025-08-15
PUKMEDIA
سەیرانگای دووکان
لە هەرێمی كوردستان یەكەیەكی تایبەت بۆ پۆلیسی گەشتیاری دادەمەزرێت و بەڕێوەبەری
دەستەی گەشتوگوزارییش هەنگاوەکانی ئاشکرا دەکات.
ئەمەل جەلال بەڕێوەبەری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: یەكەیەكی
تایبەت بە پۆلیسی گەشتیاری دادەمەزرێت، كە سەرەتا 175 پۆلیسی گەشتیاریی بۆ دادەمەزرێندرێت.
پەیوەست بەوەی پرۆسەکە بەکوێ گەیشتووە، ئەمەل جەلال رایگەیاند: پرۆسەكە گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی و ڕەزامەندی
سەرەتایی بۆ دامەزراندنیان وەرگیراوە، بەڵام رێككەوتنی هەولێر و بەغدا پەیوەست بە
جێگیربوونی رێژەی میلاكات گرفتی بۆ دامەزراندنیان دروستكردووە.
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان دەشڵێت: بەر لە كۆتاییهاتنی ساڵی
رابردوو هەوڵدرا یەكەیەكی تایبەت بە پۆلیسی گەشتیاری دروستبكرێت، 175 دەرچووی
ئامادەیی و پەیمانگە پیشەییەكانی گەشتوگوزار چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كرا و، رەزامەندیی
سەرەتایی بۆ دامەزراندنیان وەرگیرا، بەڵام رێككەوتنی هەولێر و بەغدا پەیوەست بە جێگیربوونی
رێژەی میلاكات گرفتی بۆ دامەزراندنیان دروستكرد.
دەربارەی ئەرکی پۆلیسی گەشتیاری، ئەمەل جەلال بەڕێوەبەری دەستەی گەشتوگوزاری
هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پۆلیسی
گەشتیاری لە رووی میلاكەوە سەر بەوەزارەتی ناوخۆ دەبێت و كارەكانیان دەستەی
گەشتوگوزار دیاریی دەكات و پێكدێت لە چاودێریكردنی ناوچە گەشتیارییەكان، و
بەدواداچوون لەگەڵ تیمەكانی پشكنین و پۆلیسی گەشتیاری دەبێتە جێگرەوەی لیژنە
جیاوازەكانی ئێستا هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

