داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە

کوردستان 08:48 AM - 2025-08-15
شەفافییەت PUKMEDIA

شەفافییەت

شەفافیەت

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 9ی8ی2025 تا 15ی8ی2025 ، بڕی 10 ملیار و 878 ملیۆن و 281 هەزار و90 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بڕی 10 ملیار و 878 ملیۆن و 281 هەزار و90 دینار بووە ، بەجۆرێك  80%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 20%ی بەشێوەی چەكە.

 رۆژی 15ی12ی2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت  www.shafafiat.com بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە