شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ رادیۆی هەولێر: دەنگ و سەدای جیاوازییەکانن
کوردستان 10:21 AM - 2025-08-09
تایبەت
رادیۆی دەنگی هەولێر
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، بەبۆنەی (33)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی هەولێرەوە، لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی رادیۆکە دەکات.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان: بەڕێوەبەرو کارمەندانی رادیۆی دەنگی هەولێر
(33)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی هەولێری رادیۆی دایک لە ئێوەو تەواوی بیسەرانتان پیرۆز دەکەم، هیواخوازم ئەم یادە ببێتە مایەی پێشکەوتنی زیاترو گەشانەوەتان لە گۆڕەپانەکە.
ئەوێ رۆژێ کە رادیۆی دەنگی هەولێر وەک دەنگی مەڵبەندی (3)ی هەولێرو وەک یەکەمین رادیۆ لە شاری هەولێر دەستی بە پەخش کرد، گڕوتینێکی گەورەو گرنگ بوو بۆ هەولێرو بیسەرانی رادیۆ لە شارەکە، لەوساوە بۆ ئەمڕۆ رادیۆی دەنگی هەولێر توانیویەتی بەگوێرەی قۆناغە جیاوازەکان خزمەت بکات و دەنگ و سەدای جیاوازییەکان بێت.
ئومێدەوارم ساڵی ئایندە، ساڵی خزمەتکردنی زیاترو پێشکەوتنی بەرچاوتری دەنگی هەولێر بێت و لەگەڵ پێشکەوتنەکانی بواری میدیاو تەکنەلۆژیا خۆی بگونجێنێت و وەک هەمیشە دەنگ و سەدای هەمووان بێت.
براتان
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

