قەبارەی وەبەرهێنانی عیراق لە ئێران دەگاتە 700 ملیۆن دۆلار
کوردستان 06:56 PM - 2025-08-08
ئاژانسەکانی ئێران
بازرگانی نێوان عیراق و ئیران
قەبارەی وەبەرهێنانی عیراق لە ئێران دەگاتە 700 ملیۆن دۆلار، ئەمەش بووەتە پردێكی بازرگانیی گرنگ بۆ گەیشتنی ئێران بە 500 ملیۆن بەكاربەر لە ناوچەكەدا.
جیهانبەخش سەنجابی ئەمینداری گشتیی ژووری بازرگانی هاوبەشی نێوان ئێران و عیراق رایگەیاند:"عیراق پردێكی گرنگی بازرگانی ئێرانە بۆ گەیشتن بە 500 ملیۆن بەكاربەر لە بازاڕی وڵاتانی ناوچەكەدا".
وتیشی:" لە ئێستادا قەبارەی وەبەرهێنانی عیراق لە ئێران دەگاتە 700 ملیۆن دۆلار، لەكاتێكدا تا كۆتایی ساڵی 2023 ئەو رێژەیە نزیكەی 416 ملیۆن دۆلار بووە".
ئاماژەی بەوەشكرد، وەبەرهێنەرانی عیراق بۆ ئێران بوونەتە هۆكاری جموجوڵی بەردەوامی بازاڕ و توانیویانە كاریگەری باشیان لەسەر ئابوری ئێران هەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

