بەم زووانە هەناردەكردنی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەكاتەوە
کوردستان 09:26 AM - 2025-08-07
ميدياكان
بەندەری جەیهان
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت: "دانوستانەكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهانەوە قۆناغێكی باشیان بڕیووە و لەماوەیەكی نزیكدا لێكتێگەیشتن لەوبارەیەوە دەكرێت، هاوكات كۆمپانیای سۆمۆش ئامادەیی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت دەربڕیوە".
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی نەوتی عیراق، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە: "هەرچەندە دانوستانەكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهانەوە بەتەواوەتی یەكلایی نەبوونەتەوە، بەڵام قۆناغێكی زۆر باشیان بڕیووە و تەنها چەند وردەكارییەكی كەم ماون".
هەر بە وتەی سەرچاوەكە، كۆمپانیای سۆمۆ لەرووی تەكنیكی و لۆجستییەوە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە كاتی رێككەوتندا، هاوكات وەزارەتی نەوتی عیراق، بەرەو رێككەوتنیی ئەرێنی هەنگاو دەنێت و لەماوەیەكی نزیكدا لێكتێگەیشتنی پەیوەست بە هەناردەكردنی نەوت تەواو دەبێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ 6ی 8ی 2025، حەیان عەبدولغەنی جێگری ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عیراق، لە كەركوك رایگەیاند: " دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی وەرگرتنی نەوت و هەناردەكردنی لەڕێگای كۆمپانیان سۆمۆوە بەردەوامە و ئێستا كار لە كێڵگە نەوتییەكان دەكەن، هاوكات نزیكەی 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمدەهێنرێت، لەو رێژەیە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆ دەبێت و رێككەتووین 80 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە هەرێم وەربگرین و لەرێی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی وڵاتان دەكرێت".
راشیگەیاند: "كاری جددی دەكەین بۆ دەستپێكردنەوە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بە زووترین كات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

