وەفدێكی دارایی هەرێم بۆ پرسی مووچە گەیشتە بەغدا
کوردستان 10:55 AM - 2025-08-06
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و كارەكانی لیژنە هاوبەشەكان، گەیشتە بەغدا.
ئەمڕۆ 6ی 8ی 2025، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا داوا كرا وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم بچێت بۆ بەغدا، ئەمڕۆش وەفدەكە گەیشتە بەغدا و سەردانەكەش تایبەتە بە دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و كارەكانی لیژنە هاوبەشەكان و دەستپێكردنەوەیان".
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ سێشەممە 5ی 8ی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا كە بەشێكی تایبەت بوو بە پرسی نەوت و مووچەی هەرێمی كوردستان.
هاوكات هەر ئەمڕۆ، حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كارووباری وزە و وەزیری نەوتی عیراق، لە كەركوك رایگەیاند: "گفتوگۆمان لەگەڵ هەرێم لەبارەی وەرگرتنی نەوت و هەناردەكردنی لەڕێگای كۆمپانیان سۆمۆوە بەردەوامە و ئێستا هەرێم نزیكەی 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمدەهێنێت، لەو رێژەیە 50 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ناوخۆ دەبێت 80 هەزار بەرمیل لەرێی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی وڵاتان دەكرێت"، وتیشی: "ئامادەین نەوتی هەرێم وەربگرین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

