هەرێم لیستی مووچەی مانگی تەمووز رەوانەی بەغدا دەكات
کوردستان 09:34 AM - 2025-08-03
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، رەوانەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كرا.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەووتووە راگەیەندراوە: "ئەمڕۆ یەكشەممە 3 ی ئابی 2025، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كرا".
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی 25 ی حوزەیرانی 2025، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كرا، لەكاتێكدا وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی نەناردبوو.
هاوكات دوای نزیكەی 90 رۆژ، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 25ی 7ی 2025 دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری دەستپێكرد و رۆژی 27 ی تەمووز 2025 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

