لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هێرشه‌كان گه‌یشته هه‌ولێر
کوردستان 11:40 AM - 2025-08-02
ئەرشیف
کەوتنە خوارەوەی پارچەی مووشەکێک لە چەمچەماڵ
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه لیژنه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌مڕۆ 2ی8ی2025 پێشخست، ئەمڕۆ لیژنه ئه‌منییه‌كه‌ی عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان گەیشتنە هه‌ولێر.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، لیژنه‌كه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت نییه، به‌ڵكو لیژنه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری تایبه‌ته به شێوازی لێكۆڵینه‌وه له درۆنه نه‌ته‌قیوه‌كان، پارچه‌ی درۆنه‌كان، دروستكراوی چ گرووپێكن و له‌كوێوه ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون، هه‌روه‌ها چ جۆرێكن و توانای فڕینیان چه‌نده و توانای هه‌ڵگرتنی چه‌ند كیلۆ ته‌قه‌مه‌نییان هه‌یه.
بڕیاریشه لیژنه‌كه سبه‌ینێ سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكات، كه درۆنه‌كانی لێكهوتوونهته خواره‌وه‌و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش راپۆرتی تایبه‌تی خۆیان بده‌نه به‌غدا و هه‌ولێر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

