ترەمپ وەڵامی سەرۆکی پێشووی رووسیا دەداتەوە
جیهان 10:17 AM - 2025-08-02
Sputnik/Reuters
ترەمپ و مێدڤێدێڤ
ترەمپ وەڵامی سەرۆکی پێشووی رووسیا دەداتەوە و رایدەگەیەنێت:" فەرمانم
کردووە دوو ژێردەریایی ئەتۆمی لە ناوچە گونجاوەکاندا جێگیر بکرێن، ئەگەر لێدوانە
هەڕەشە ئامێزەکانت بەردەوام بن".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی
گاردیان رایگەیاند:" فەرمانم کردووە دوو ژێردەریایی ئەتۆمی لە ناوچە
گونجاوەکاندا جێگیر بکرێن، ئەگەر لێدوانە هەڕەشە ئامێزەکانی دیمیتری مێدڤێدێڤ
سەرۆکی پێشووی رووسیا بەردەوام بن، وشەکان زۆر گرنگن و زۆرجار دەتوانن ببنە هۆی
دەرئەنجامی چاوەڕواننەکراو، هیوادارم ئەمە یەکێک لەو حاڵەتانە نەبێت".
راشیگەیاند:" هەڕەشەیەک لەلایەن سەرۆکێکی پێشووی رووسیاوە کراوە
و ئێمەش گەلەکەمان دەپارێزین".
پێشتر دیمیتری مێدڤێدێڤ سەرۆکی پێشووی رووسیا تویتێکی هەڕەشەئامێزی
کرد و رایگەیاند:" لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لەسەر جەنگی ئۆکرانیا ئامادەین
هێرشی ئەتۆمی ئەنجام بدەین، لەبەرامبەریشدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە
پۆستێکدا لە تروس سۆشیاڵ وتی:" بڕیارم داوە شوێنی ژێردەریاییە ئەتۆمییەکان
بگۆڕم بەهۆی لێدوانە زۆر ورووژێنەرەکانی مێدڤێدێڤ-ەوە.
هاوکات لەچەند رۆژی رابردوودا، ترەمپ ماوەی راگەیاندنی ئاشتی لەگەڵ
ئۆکرانیا بۆ رووسیا کەمکردەوە لە 50 رۆژەوە
بۆ 10 رۆژ و رایگەیاند:" ئامادەم گەمارۆ و سزای دارایی دیکە بەسەر رووسیادا
بسەپێنێنم.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو گەڕی سێیەمی دانوستانە راستەوخۆکانی
نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، بەڵام لە کەمتر لە سەعاتێکدا
کۆتاییهات و تا ئێستا جگە لە ئاڵوگۆڕی دیلەکان هیچ رێککەوتنێکی دیکە نەکراوە.
PUKMEDIA /
رۆژنامەی گاردیان
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

