ئەنجومەنی وەزیران بۆ مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:29 AM - 2025-07-30
ئەرشیف
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی تەمووزی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بۆ تاووتوێکردنی سێ بڕگە کۆدەبێتەوە.
لە بڕگەی یەكەمی کۆبوونەوەکەدا، بەدواداچوون بۆ دواهەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2025 دەکرێت و لە بڕگەی دووەمدا بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، لەبەر رۆشنایی دوابڕیاری هاوبەشی حکومەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ تاووتوێ دەکرێت.
هاوکات، لە بڕگەی سێیەمدا چەند پێشنیارێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە و مووچە و شایستە داراییەکانیان، گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

