ترەمپ: ماوەی 10 بۆ 12رۆژ دەدەمە پوتن
جیهان 07:35 PM - 2025-07-28
USA Today
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ترەمپ رایدەگەیەنێت:"
تەنها 10 بۆ 12 رۆژ
مۆڵەت بە پوتن دەدەم بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی ئۆکراین".
ئەمڕۆ 28ی7ی2025، دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، کە لەسکۆتلەندا ئەنجامیدا
رایگەیاند:" لە سەرۆکی روسیا بێ ئومێدم و زۆر بێ هیوا بووم لێی، بۆیە ئەو
وادەیەی پێشتر بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین دامنابوو کەمدەکەمەوە".
راشیگەیاند:" لە ئەمڕۆوە 10 بۆ 12 رۆژ دەدەمە پوتن بۆ راگرتنی
شەڕ، چیتر پێویست بە چاوەڕوانی ناکات".
راشیگەیاند:"حەز ناکەم جارێکی دیکە قسە لەگەڵ پوتن بکەمەوە و
سزای زیاتر بەسەر روسیا دەسەپێنم ئەگەر نەگەنە رێککەوتن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر سەرۆکی ئەمریکا ماوەی 50 رۆژی بۆ روسیا
دانابوو کە کۆتایی بەشەڕ لەگەڵ ئۆکراین بهێنێت، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ماوەیەی
کەمکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

