نهوت و داهات و تهوتین مووچهی ههرێم مسۆگەر دهكهن
کوردستان 01:16 PM - 2025-07-28
PUKMEDIA
دیناری عیراقی
پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا، كە یەكێكە لە مەرجە سەرەكییەكانی حكومەتی عیراق بۆ حكومەتی هەرێم، لەپێناو ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاسان نییە و دیارنییە كە كێشە بۆ ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران دروستدەكات یاخود نا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: "لە ئەگەری دروستبوونی هەر كێشەیەك بۆ دەستپێكردنەوی هەناردەكردنەوەی نەوت كێشە بۆ مووچەش دروستدەبێَت"، هاوكات شارەزایەكی نەوت و وزەش ئاماژە بەوەدەكات: "لە ئێستادا بارودۆخی ئەمنی سەرجەم كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان خراپە و مەترسیان لەسەرە، ئەمەش كاریگەری لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت هەیە".
كاتی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران دیارنییە
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی ئەو لێكتێگەیشتنەی لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراقدا هەیە، پێویستە حكومەتی هەرێم دەستبە هەناردەكردنی نەوت لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە بكاتەوە و لە ئەگەری دروستبوونی هەر كێشەیەك بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت بێگومان كێشە بۆ ناردنی مووچە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دروستدەبێت".
"هیچ زانیارییەكی دروستمان لەبەردەستدا نییە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە وادەیەكی دیاریكراودا، هاوكات گفتوگۆكانی نێوان هەردوولاش لەسەر پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت و مووچە گۆڕانكاری بەردەوامی بەسەردا دێت، لەم روانگەیەشەوە دیارنییە عیراق كەی مووچەی مانگی حوزەیران بۆ هەرێم دەنێرێت، چونكە بەپێی لێكتێگەیشتنەكەی نێوانیان، ناردنی مووچە پەیوەندی بە هەناردەكردنەوەی نەوت و پرسی تەوتین و ناردنی داهاتی نانەوتییە بۆ عیراق هەيە كە مانگانە بڕەكەی 120 ملیار دینارە" جەمال كۆچەر وادەڵێت.
راشیگەیاند: "ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەندبێت بەو لێكتێگەیشتنەی كە لەگەڵ حكومەتی عیراق هەیەتی، پێناچێت هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران دروستببێت، بەڵام ناتوانين وادەی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران دیاريی بكەین".
هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە ئێستادا ئاسان نییە
بەهجەت ئەحمەد، شارەزا لە بواری نەوت و وزە، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەو لێكتێگەیشتنەی لەنێوان هەردوو حكومەتدا هەیە هەرچەندە چەند خاڵێكی جێبەجێ كراون، بەڵام هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا كارێكی ئاسان نییە و ئەمەش چارەنووسی مووچەی مانگی حوزەیران مسۆگەر ناكات".
"لە ئێستادا بارودۆخی ئەمنی سەرجەم كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان خراپە و مەترسیان لەسەرە و بەردەوام هێرشی درۆنیان دەكرێتەسەر، ئەمەش وادەكات هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاسان نەبێت و كاتی بوێت" بەهجەت ئەحمەد وادەڵێت.
رۆژی 17ی 7ی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا لێكتێگەیشتنی نوێی لەگەڵ هەرێم پەسند كرد و بڕیاردرا مووچەی مانگی پێنج رەوانەی هەرێم بكرێت، لە بەرامبەریشدا حكومەتی هەرێمی پابەند كرد بە هەناردەكردنی 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، هاوكات ناردنی 120 ملیار دیناری مانگانە لە داهاتی نانەوتی و ئەنجامدانی تەوتین بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لە ماوەیەكی نزیكدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

