دادگای فیدراڵی سێ سكاڵای تایبەت بە هەرێم رەتدەكاتەوە
کوردستان 11:00 AM - 2025-07-28
PUKMEDIA
دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق
ئەمڕۆ دووشەممەی 28ی7ی2025، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، هەرسێ سكاڵاكەی تایبەت بە هەرێمی كوردستانی رەتكردەوە و رایگەیاند: "سكاڵاكانمان رەتكردەوە، چونكە لە تایبەتمەندی دادگاكەماندا نییە".
سێ سكاڵاكە تایبەت بوون بە هەرێمی كوردستان و لەسەر پرسەكانی مووچە و دەركردنی فەرمانسالاری تایبەت بە مووچە و پڕۆژەی رووناكیی تایبەت بە كارەبای هەرێمی كوردستان بوو، دادگاكە سەرجەمیانی رەتكردەوە و رایگەیاند: "ئەو سكاڵایانە لە تایبەتمەندی دادگای فیدراڵیدا نین".
سكاڵای یەكەم لەلایەن سێ هاووڵاتی مووچەخۆرەوە دژی سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی عیراق تۆماركرا و داوایان كرد، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ناكۆكییە سیاسییەكان و خەرجیی كرداری دووربخرێتەوە، سكاڵای دووەمیش لەلایەن دوو هاووڵاتییەوە دژی وەزیری دارایی عیراق تۆماركرا و داوای گرەنتیكردنی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیان كرد، بەشێوەیەكی مانگانە لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا دوور لە ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها داوای دەركردنی فەرمانێكی سالاری-یان بۆ خەرجكردنی مووچە بەبێ دواكەوتن كرد.
سكاڵای سێیەم دژی سەرۆك و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان تۆماركرا بوو بۆ رەتكردنەوەی پڕۆژەی رووناكی و دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی لەهەرێم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

