بە 132 فڕۆكەو هێلیكۆپتەر هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەی توركیا دەدرێت
جیهان 12:17 AM - 2025-07-28
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ
ئاگرەكەی بۆرسای توركیا
ئاگرێكی گەورە لە دارستانەكانی بۆرسای توركیا كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە هەزاران كەس ماڵەكانیان جێهێشتووە، هاوكات بە 132 فڕۆكەو هێلیكۆپتەر هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدرێت و حەوت تۆمەتباریش دەستگیركراون.
ئاگرەكەی دارستانەكانی پارێزگای بۆرسا لە تەشەنەسەندندایە و مەترسی لێدەكرێت بگاتە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، تا ئێستا سێ هەزار و 515 كەس لە گوندەكانی دەوروبەری بۆرسا ماڵەكانیان چۆڵكردووە و زۆربەی دارستانی ناوچەكەش سوتاوە، هاوكات نزیكەی 70 یەكەی شوێنی نیشتەجێبوون زیانیان بەركەوتووە.
میدیاكانی توركیا لەسەر زاری عەلی یەرلیكا وەزیری ناوخۆی وڵاتەكە رایگەیاندووە: "حەوت تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە پەیوەندییان بە ئاگركەوتنەوەی رۆژانی 22 بۆ 27ی تەمموزەوە هەبووە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە".
راشیانگەیاندووە: "بە 27 فڕۆكە و 105 هێلیكۆپتەر و 25 هەزار كارمەند و 132 هەزار خۆبەخش هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە دەدرێت".
لە رۆژی 22ی 7ی 2025 ەوە دارستانی شارۆچكەكانی كەستەل و گۆرسو دەسووتێن و بەهۆیەوە چەندین دۆنم لە دارستانەكان سووتاوە و زیانی ماددی زۆریش بەر گوندەكانی سنوورەكە كەوتوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

