لە 10 پارێزگای عیراق پشوو رادەگەیەنرێت و دەوام کەمدەکرێتەوە
عیراق 09:38 AM - 2025-07-27
PUKMEDIA
پشوو
یەكە ئیدارییەكانی
حەوت پارێزگا لەعیراق، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە پشووی رەسمییان راگەیاند
و لە سێ پارێزگای دیكەش دەوام كەمكرایەوە.
بەپێی راگەیەندراوی
یەكە ئیدارییەكانی پارێزگاكانی ( بەسرە، میسان، زیقار، واست، كەربەلا، دیوانیە،
موسەننا)،" بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەتەواوی دام و دەزگا حكومییەكان
جگە لەدەزگا خزمەتگوزارییەكان پشووی رەسمی دەبێت".
هاوكات لەپارێزگاكانی
(دیالە، سەڵاحەدین و بابل) یش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە دەوام بۆ سەعات
12ی نیوەڕۆ كەمكراوەتەوە.
ئەمڕۆ 27ی7ی2025 لە چەند ناوچەیەكی عیراق پلەی گەرما گەیشتووەتە
50 پلەی سیلیزی، هاوکات پارێزگاری میسان بەرزترین پلەی گەرمی تۆمار دەكات كە 52 پلەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

