وەزارەتی دارایی روونكردنەوە لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران دەدات
کوردستان 08:40 PM - 2025-07-25
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: "ئەو لێبڕینەی لە مووچەی فەرمانبەراندا هەیە كە تەنها 1%ی مووچەی بنەڕەتییە لەسەر داوای وەزارەتی پلاندانانی عیراقە و بەمەبەستی تۆماركردن و دروست كردنی ژمارەی وەزیفی بڕدراوە و لێبڕینەكەش تەنها بۆ یەك جارە".
لە روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: "لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من، چەند پرسیارێك لای فەرمانبەران دروست بووە و لەكاتی وەرگرتنی مووچەكانیان بڕەپارەیەكیان بەراورد بەمانگەكانی پێشوو لێبڕاوە، ئەو لێبڕینە كە بڕەكەی تەنها لە 1%ی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانە و لەسەر داواكاری وەزارەتی پلاندانانی عیراق بەمەبەستی تۆماركردن و دروست كردنی ژمارەی وەزیفی لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە بڕدراوە".
ئاماژە بەوەشدراوە: "ئەو لێبڕینی 1% ە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عیراق بووە، تەنها فەرمانبەرانی هەمیشەیی و ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە كە مووچەكانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج دەكرێت، بەهیچ جۆرێك خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی ناگرێتەوە و لێبڕینەكەش تەنها بۆ یەك جارە و لەسەر مووچەی مانگی ئایار لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە جێبەجێ كراوە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە كۆتایی روونكردنەوەكەیدا ئەوەشدەخاتەڕوو: "سەرجەم فەرمانبەران دڵنیا دەكەینەوە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەی هەژماری منەوە نییە".
PUKMEDIA
دەقی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ژمارە ( 24972 ) لە( 18/12/2024) تایبەت بەتۆماری بایۆمەتری:
نووسراوی ژمارە ( 51187) لە ( 11/12/2024 ) ی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا تایبەت بەناردنی ژمارەی وەزیفی و ناونیشانی بایۆمەتری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان:
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

