عیراق لەیەک مانگدا بەبەهای زیاتر لەشەش ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە
عیراق 03:17 PM - 2025-07-25
راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی عیراق
وەزارەتی نەوتی عیراق
وەزارەتی نەوتی عیراق، ئەمڕۆ هەینی 25 ی تەمووزی 2025، ئاماری هەناردەكردنی نەوت و داهاتی مانگی حوزەیرانی راگەیاند و بەگوێرەی ئامارەكەش، زیاتر لە 98 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و داهاتەكەشی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە.
لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە، وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندووە: "بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو بۆ مانگی رابردوو گەیشتووەتە 98 ملیۆن و 882 هەزار و 613 بەرمیل نەوت و داهاتەكەشی زیاتر لە شەش ملیار و 698 ملیۆن و 21 هەزار دۆلار بووە".
راشیگەیاندووە: "كۆی گشتی نەوتی خاو بۆ مانگی حوزەیران لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق گەیشتووەتە 97 ملیۆن و 718 هەزار و 994 بەرمیل و هەناردەكردنی كێڵگەی گیارە 946 هەزار و 741 بەرمیل بووە و بڕی هەناردەكردنی بۆ ئوردن گەیشتووەتە 216 هەزار و 878 بەرمیل نەوت".
لە راگەیەندراوەكەدا، وەزارەتی نەوتی عیراق، پابەندبوونی خۆی بە شەفافییەت دووپاتكردووەتەوە و دەڵێت: "بڵاوكردنەوەی داتای هەناردەكردنی مانگانەی نەوت و داهاتەكەی، بەشێكە لە دەستپێشخەرییەكانی بۆ ئاگاداركردنەوەی رای گشتی لە كەرتی نەوتی عیراق".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

