بەهۆی روخانی خوێندنگەیەكەوە لە هیندستان چوار خوێندكار گیانیان لەدەستدا
جیهان 12:18 PM - 2025-07-25
ئاژانسی هەواڵی PTI
شوێنی رووداوەكە
بەهۆی روخانی سەقفی خوێندنگەیەك لە هندستان، چوار خوێندكار گیانیانلەدەستدا و 17 خوێندكاری دیكەش برینداربوون كە سەرجەمیان منداڵن و تەندروستی ژمارەیەكیش لە بریندارەكان ناجێگیرە.
میدیاكانی هندستان رایانگەیاند: "لە گوندی پیپلۆدی ناوچەی جەلاوار لە ویلایەتی راجستانی رۆژئاوای هیندستان، سەقفی خوێندنگەیەك رووخاو بەهۆیەوە چوار خوێندكار گیانیانلەدەستدا و 17 خوێندكاری دیكەش برینداربوون، هێشتا ژمارەیەك خوێندكاری دیكەش لەژێر داروپەردووی بینا رووخاوەكەدان و رزگار نەكراون".
هاوكات میدیاكانی هندستان لەسەر زاری مادان دیلاوار، وەزیری پەروەردەی راجستان-ەوە رایانگەیاندووە: "لەكاتی رووخانی سەقفەكەدا 25 بۆ 30 خوێندكار لە پۆلەكەدا بوون و هەوڵە فریاگوزارییەكانیش بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

