مووچەی مانگی ئایار بۆ هەرێم نێردرا
کوردستان 09:04 AM - 2025-07-24
PUKMEDIA
دراوی عیراقی و لۆگۆی حكومەتی هەرێم
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێمى کوردستان
رایگەیاند: "تەمویلی مووچەی مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی
دارایی و سبەى هەینى دەستبەدابەشکردنى مووچە دەکرێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ى7ى2025 لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی
دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: "بڕى (974,813,000,000 )
نۆ سەد و حەفتاو چوار ملیارو هەشت سەدو سیانزە ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری
هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
هەر لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "سبەى هەینى 25ى7ى2025 دەستبەدابەشکردنى مووچە دەکرێت".
رۆژی 22ی7ی2025، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی(120،000،000،000) سەدو بیست ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی لە بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی (2025)، بەشێوەی كاش خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
ئەمەش لە كاتێكدایە نزیكەی 90 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، هەرچەندە بڕیاربوو دوێنێ وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی ئایار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام نەبوونی پارەی كاش لەبەردەست وەزارەتی دارایی عیراق ناردنی مووچەی زیاتر دواخست.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

