لێپێچینەوە لە 20 ئەفسەر و فەرمانبەری کوت دەکرێت
عیراق 10:27 AM - 2025-07-19
Other news outlets
دیمەنی دوای رووداوەکە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی
عیراق رایدەگەیەنێت:"سێ ئەفسەر لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت دەستگیردەکرێن
و 17 فەرمانبەری شارەکەش دووردەخرێنەوە، تا ئێستاش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
لەڕاگەنراوێکدا وه‌زاره‌تی
ناوخۆی عیراق ئه‌نجامی به‌رایی لێكۆڵینه‌وەی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی كوت-ی راگەیاند،
بەپێی راگەیانراوەکە،" تائێستا 17 فه‌رمانبه‌ر بەکاتیی له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه
و سێ ئه‌فسه‌ریش ده‌ستبه‌سه‌ركراون".
میقداد میری لێپرسراوی
به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییەکان و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دەڵێت: "لیژنه‌ی
باڵای لێكۆڵینه‌وه پێشكه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه‌ی
مه‌یدانی و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی وتەی شایه‌تحاڵ و به‌رپرسان، به‌ڵام ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان
توانیویانه پێشكه‌وتنی پێویستیان هه‌بێت و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی روون له‌لایه‌ن
ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداربوون بخه‌نه‌ڕوو".
"لیژنه‌كه
بڕیاریشیدا به‌ڕاگرتنی كاتیی 17 فه‌رمانبه‌ر له خزمه‌تكردن تا ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان،
له‌وانه به‌رپرسانی شاره‌وانی كوت، به‌شی گه‌شتیاری، به‌شی ئاو، به‌شی ته‌ندروستی
و كۆنترۆڵ، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی پێشووی به‌شی سه‌رپێچی، سه‌لامه‌تی پیشه‌یی، رێگاوبان
و پرده‌كان" لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.
بەپێی زانیاری
راگەیەندراوەکەی ناوخۆ، سێ ئه‌فسه‌ر كه بریتین له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئاسایشی
گه‌شتیاری له واست، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی له واست، فه‌رمانده‌ی كه‌رتی
یه‌كه‌می به‌رگری شارستانی له كوت دەستگیرکراون و لیژنه‌كه به‌رده‌وامه له
كاره‌كانی، دواتر ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف راده‌گه‌یه‌نرێت".
شه‌وی 17ی7ی2025
ئاگرێك له‌ناو مۆڵێكی بازرگانی له ناوه‌ندی شاری كوت له پارێزگای واست كه‌وته‌وه
و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

