جارێکی دیکە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە گەڕایەوە بەغدا
کوردستان 01:43 PM - 2025-07-17
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه به‌غدا و سەرۆکوەزیرانی عیراقیش سوپاسی کرد.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك بافڵ دوای ئه‌وه دێت، كه رۆژی 15ی7ی2025، سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كۆبووه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ بۆ به‌غدا بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێم به‌غدایه، كه دوای هه‌وڵه‌كانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسی و حكومیی و دادوه‌رییه‌كانی عیراق، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆیدا لێكتێگه‌یشتنی نوێی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئیمزا كرد‌و بڕیاریدا مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجبكات.
هاوکات، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عيراق ، محمد شياع سودانی سەرەک وەزیرانی عيراق سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کردووە بۆ هەوڵ و کۆششەکانی لە سەرخستنی پرۆسەکەو هێنانەکایەی رێککەوتنی نێوان هەرێم وبە‌غدا و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخورانی هەرێم .
سه‌ردانه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌غدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 13ی7ی2025 ی نێوان یه‌كێتی و پارتی دێت، هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مووچه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

