ئیسرائیل وه‌زاره‌تی به‌رگریی و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی سووریا بۆردومان ده‌كات
جیهان 04:28 PM - 2025-07-16
رۆیتەرز
هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و پێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئیسرائیل هه‌ریه‌ك له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له دیمه‌شق و پێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریای كرده ئامانج و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه كوژراو و بریندار هه‌یه.
ئه‌مڕۆ 16ی7ی2025 ئیسرائیل جارێكی دیكه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ركانی گشتیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریای له دیمه‌شق بۆردوومان كرده‌وه و زیانی گیانی لێكهوتهوه.
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه: "بارودۆخی باشووری رۆژئاوای سووریا مه‌ترسیداره و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت"، هاوكات یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "هێرشه تووندهكانمان بۆسه‌ر سووریا دهستیپێكردوهتهوه و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی سووریا و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ركانی گشتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریامان له دیمه‌شق كردوه‌ته ئامانج".
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردوه‌ته‌وه: "هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا بریندار و كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

