وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هێرشەکەی سەر کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ ئیدانە دەکەین
کوردستان 10:42 AM - 2025-07-15
PUKMEDIA
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەتووندی ئیدانە و شەرمەزار دەکەین".
لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاندووە:"سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەمووزی 2025 لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک و هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبوو، ئەم هێرشەش دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەوە دێت کە لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر".
"وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەتووندی ئیدانە و شەرمەزار دەکات"، لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بهیانی ئهمڕۆ لهسهرچاوهیهكی نادیارهوه، لهڕێگهی درۆنی بۆمبڕێژكراوهوه هێرشكراوهتهسهر كێڵگهی نهوتی ئهتروش و هیچ زیانێكی گیانی لێنهكهوتووەتهوه.
هاوکات شەوی رابردوو لهڕێگهی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوهوه هێرشكرایە سهر كێڵگهی نهوتی خورمهڵه له پارێزگای ههولێر و زیانی ماددی لێكهوتهوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

