ئهنجومهنی وهزیران بڕیاری لهناردنی مووچه بۆ ههرێم نهدا
کوردستان 05:31 PM - 2025-07-08
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆتایی هات و بڕیار لەبارەی مووچەوە نەدرا، لەبەرامبەردا ئەنجومەنەكە لیژنەیەكی لە پێنج وەزیر بۆ یەكلایی كردنەوەی پڕۆژە پێشنیازكراوەكەی حكومەتی عیراق و هەرێم لەبارەی چارەسەری مووچە و نەوت و داهات و تەوتین، پێكهێنا".
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆتایی هات و بڕیاری لەبارەی مووچەوە نەدا، ئەنجومەنەكە لیژنەیەكی لە وەزیرانی داد، تەندروستی، دارایی، پلاندانان، خوێندنی باڵا بۆ تاوتوێ كردن و یەكلایی كردنەوەی هەردوو پڕۆژە پێشنیازكراوەكەی حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم لەبارەی چارەسەری مووچە و نەوت و داهات و تەوتین، پێكهێنا".
"لیژنەكە پڕۆژەیەك لە هەردوو پڕۆژەكەی هەرێم و ئیتحادی گەڵاڵە دەكەن و دەیخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق" كاروان یاروەیس وادەڵێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ، رۆژنامەی سەباحی عیراق رایگەیاند: "لە ماوەی 48 سەعاتی رابردوودا هەوڵێكی زۆر دراوە تاوەكو كێشەكانی نێوان عیراق و هەرێم چارەسەربكرێن، لەسەروی هەموویانەوە كێشەی مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوت و لە ئێستادا هەردوو حكومەت، لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتوون و چاوەڕاندەكرێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە رێككەوتنەكە بكرێت و بەڕەسمی رێككەوتنەكە ئیمزا بكرێت"، بەڵام كۆبوونەوەكە كۆتایی هات و هیچ بڕیارێك لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە نەدرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

