وەزیرى کشتوکاڵ: پڕۆژەی KORES بۆ گەشەپێدانی ناوچە گوندنشینەکان دەستیپێکرد
کوردستان 11:45 PM - 2025-07-06
نوسینگەى راگەیاندنى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
پڕۆژەی کۆریس بۆ پەرەپێدانی کەرتی زەیتون، لە هەرێم
دەستیپێکرد و وەزیری
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رایگەیاند: "پڕۆژەی (KORES) بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی کەرتی زەیتون
و زەیتی زەیتونە لە هەرێمی کوردستان".
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ى7ى2025 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند : "پڕۆژەی (KORES) بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی کەرتی زەیتون
و زەیتی زەیتون لە هەرێمی کوردستان، بە پاڵپشتی پەیمانگەی نێودەوڵەتی "سیهام
باری" ئیتاڵی دەستیپێکرد".
ئاماژەى بەوەشداوە: "تیمێکی پسپۆڕی ئیتاڵی
گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بەشێک لە جوتیاران یەکەمین وۆرکشۆپی هاوبەشیان
بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئەنجامداوە".
روونیشیکردەوە: "ئامانجی پڕۆژەکە، کە ماوەی
ساڵێک دەخایەنێت، بریتییە لە پێشخستن و بەرزکردنەوەی توانای جوتیاران و بەکارهێنانی
سیستەمی پێشکەوتوو، تا دەگاتە بەبڕاندکردن و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانى زەیتون".
ئەوەشى خستەڕوو: "چاوەڕوان دەکرێت ئەم پڕۆژەیە
ببێتە هۆی خاڵێکى وەچەرخانی گرنگ لە بواری بەرهەمهێنانی زەیتون لە هەرێمی کوردستان".
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، راشیگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە راستەوخۆ پاڵپشتی
دارایی و تەکنیکی و راوێژکاری لە لایەن پەیمانگەی نێودەوڵەتی سیهام باری لە ولاتی
ئیتالیاوە دەکرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

