درۆنێك لە هەولێر خرایە خوارەوە
کوردستان 10:40 PM - 2025-07-03
ميدياكان
تەقینەوەكانی هەولێر
ئەمشەو دەنگی تەقینەوە لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر بیسترا و سەرچاوە ئەمنییەكانی شارەكەش رایدەگەیەنن: "كە درۆنێك خراوەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە"، هاوكات بە پێی زانیارییەكان هێزەكانی ئەمریكا لە ئاسمانی هەولێر درۆنیان خستووەتە خوارەوە".
ئەمشەو 3ی 7ی 2025، دەنگی تەقینەوە لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر بیستراو دووكەڵ لە شوێنی تەقینەوەكە بەرز بووەوە، لەوبارەیەوە سەرچاوە ئەمنییەكانی شارەكەش رایانگەیاند: "درۆنێكی بۆمبڕێژكراو بووە لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خراوەتە خوارەوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێ نەكەوتووتەوە".
هاوكات دانا تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند: "رووداوی كەوتنەخوارەوەی درۆنەكەی هەولێر هیچ زیانێكی بۆ فڕۆكەخانە نەبووە و گەشتە ئاسمانییەكان ئاسایی كراونەتەوە".
دوای كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە، چەندجارێك كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا.
ئەمەش لە كاتێكدایە، هەر ئەمشەو لە گەڕەكی بەدر لە كەركوك، درۆنێك كەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

