وه‌زیری كشتوكاڵ: فاو 120 هه‌زار دۆلار بۆ جوتیاران ته‌رخان ده‌كات
کوردستان 04:39 PM - 2025-07-03
میدیاکان
زەیتون
رێكخراوی فاو بڕیاریدا به‌بڕی 120 هه‌زار دۆلار پاڵپشتی جوتیاران و هاووڵاتییانی گوندی هه‌رمۆته له قه‌زای كۆیه بكات، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاویش ده‌ڵێت:" ئه‌و هاوكارییه بۆ پاڵپشتی جوتیارانه، كه مه‌به‌ست لێی نۆژه‌نكردنه‌وه و پەره‌پێدان و زیادكردنی باخی زه‌یتون و پیشه‌سازیكردن و پاكێجین و بازاڕسازی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتون و زه‌یتی زه‌یتون و دانانی سیستمێكی ئاودێری مۆدێرن و راهێنان و شیاندنی تواناكانی جوتیارانی بواری به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتون له ناوچه‌كه".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند: " له لایه‌ن رێكخراوی فاوه‌وه بڕیاردرا به ره‌زامه‌ندی ته‌مویلی دارایی به‌بڕی 120 هه‌زار دۆلار بۆ پاڵپشتی جوتیاران و هاووڵاتیانی گوندی هه‌رمۆته له‌قه‌زای كۆیه، بۆ مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه و پەرەپێدان و زیادكردنی باخی زه‌یتون و پیشه‌سازیكردن و پاكێجین و بازاڕسازی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتون و زه‌یتی زه‌یتون و دانانی سیسته‌مێكی ئاودێری مۆدێرن و راهێنان و شیاندنی تواناكانی جوتیارانی بواری به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتون له ناوچه‌كه".
راشیگه‌یاند:"له‌میانه‌ی هاتنی(سود دۆنیۆ) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی فاو له رۆما و تیمێكی ته‌كنیكی یاوه‌ری بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر داواكاری و پێشنیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا و كۆبووهنهوهكهی ئه‌مڕۆش درێژكراوه‌ی ئه‌و كۆبوونهوانهبوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه نمونه‌یه‌كی ئه‌زموونیه، بۆ ره‌خساندنی هه‌لیكار و بوژانه‌وه‌ی گونده‌كان و پەرەپێدانی زنجیره‌ی به‌های زه‌یتون و به‌روبوومه‌كانی سێكته‌ری باخداری".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

