سەرۆککۆمار: جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی ریزەکان دەکەینەوە
عیراق 03:36 PM - 2025-06-26
سەرۆکایەتى کۆمار
سەرۆککۆماری عيراق د.لەتیف جەمال رەشید
سەرۆککۆماری عيراق د.لەتیف جەمال رەشید لە پەیامێکیدا پیرۆزبایى ساڵى نوێى کۆچى لە سەرجەم موسوڵمانان دەکات و رایدەگەیەنێت : "جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی ریزەکان دەکەینەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی وڵاتەکەمان دەبنەوە ".
دەقى پەیامەکەى سەرۆککۆمار:
بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلەکەمان و سەرجەم موسوڵمانان دەکەین و هیوادارین ساڵی خێر و بەرەکەت بێت بۆ هەمووان.
لەم بۆنەیەدا بەبیرهێنانەوەی بەها بەرزەکانی پەیرەوی پێغەمبەری ئازیز( د خ) بە بیردەهێنینەوە و پەیامی ئیسلام دووپات دەکەینەوە و جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی ریزەکان دەکەینەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی وڵاتەکەمان دەبنەوە و پێکەوە کارکردن بۆ تەواوکردنی پرۆسەی پێشکەوتن و چەسپاندنی بنەماکانی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی بۆ وڵاتان و گەلانی ناوچەکە.
هەموو ساڵێک هەمووان لەخێر و خۆشیدا بن
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

