حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شەش رەوانەی بەغدا دەكات
کوردستان 05:22 PM - 2025-06-25
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ئه‌مڕۆ 25ی6ی2025 لیستی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه:"ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25 ی حوزه‌یرانی 2025 لیستی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كرا".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق مووچه‌ی مانگی ئایاری مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردوه‌و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش زیاتر له 40 رۆژه مووچه‌یان پێنه‌دراوه، له‌كاتێكدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانیش دواكه‌وت و دوای زیاتر له 45 رۆژ موویهكهیان پێدرا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 25ی 6ی 2025، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوو بڕگه، كه گرنگترینینان بارودۆخی دارایی ئێستای هه‌رێم و مووچه‌ی مووچه‌خۆران بوو، كۆبووه‌وه و له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه نابێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم تێكه‌ڵ به‌ململانێ سیاسییه‌كان بكرێت، هاوكات هاووڵاتیان دڵنیاده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م قه‌یرانه كۆتایی دێت و مووچه‌كانیان نافه‌وتێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

