سعودیە: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانی بۆ چارەسەر چڕ بكاتەوە
جیهان 10:33 AM - 2025-06-22
expatmedia
ئاڵای سعودیە
سعودیە نیگەرانی لە بەئامانجكردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە دەردەبڕێت و داوای دانبەخۆداگرتن و كەمكردنەوە و دووركەوتنەوە لە پەرەسەندنی گرژییەكان دەكات.
ئەمڕۆ 22-6-2025، سعودیە لە بەیاننامەیەكدا رایدەگەیەنێت: "شانشینی سعودیە بە نیگەرانییەكی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات، كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی بەئاماجگیرا".
سعودیە بەپێویستی دەزانێت هەموو هەوڵێك بخرێتەگەڕ بۆ دانبەخۆداگرتن و كەمكردنەوەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان و دەڵێت: "هەلومەرجەكە پێویستی بەوەیە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر بە هەستیارییەوە هەوڵەكانی چڕبكاتەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی مسۆگەر بكات ، كە كۆتایی بە قەیرانەكان بهێنێت و لاپەڕەیەكی نوێ بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا بكاتەوە".
ئەمەش لە كاتێكدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکان فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

