20دەوڵەت: شەڕی ئێران و ئیسرائیل رابگیرێت
جیهان 11:33 PM - 2025-06-16
TRANSPARENCY NEWS
ئاڵاى ئیسرائیل و ئێران
20دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی رایدەگەیەنن:" تاکە چارەسەری کێشەو قەیرانەکانی ناوچەکە رێگەی دیپلۆماسی و دیالۆگە".
ئەمڕۆ 20 دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی گرژی و ئاڵوزییەکانی ناوچەکە و شەڕی ئێران و ئیسرائیل بڵاوکردەوە و ئیدانەی هێرشەکانی سەر کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانیان کرد.
لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەیاندا ئەو 20 دەوڵەتە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان رەتدەکەنەوە و بەپێویستی دەزانن رێز لە یەکپارچەیی خاک و بنەماکانی دراوسێیەتی بگیرێت و ناکۆکییەکان بە ئاشتییانە چارەسەر بکرێن.
هەروەک ئەو 20 دەوڵەتە نیگەرانن لە هەڵکشانی ناکۆکییەکان بۆ ئاستی مەترسیدار کە سەربکێشێت بۆ نالەباری ئاساییش و ئۆقرەیی ناوچەکە و تەئیکد لە راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەنەوە.
هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا دەوڵەتەکان داوا دەکەن،"بەپەلە هێرش و هەڕەشە دوژمنکارییەکان رابگیرێن و نیگەرانییەکان بڕەوێندرێنەوە، بەجۆرێک بگاتە زەمینە ئارامی و هێوریی"، داواشدەکەن"بەگرنگییەوە رێز لە ئازادی رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان بگیرێت، لە چوارچێوەی یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکان و ئارامی و ئاسایشی رێڕەوەکان بپارێزرێن".
راشیدەگەیەنن:"تەنها چارەسەری کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە لەڕێی دیپلۆماسی و دیالۆگ-ەوە دەکرێت و نابێت ناکۆکییەکان بەڕێگەی سەربازیی چارەسەر بکرێن».
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

