سه‌رۆككۆمار داوای چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه‌ی مووچه ده‌كات
عیراق 12:21 PM - 2025-06-15
راگەیاندنی سه‌رۆككۆماری عیراق
سه‌رۆككۆماری عیراق پێشوازی له‌سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی كرد
سه‌رۆككۆماری عیراق پێشوازی له‌سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی كرد و سه‌رۆككۆمار ته‌ئكیدی كرده‌وه،"كه گرنگه چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بدۆزرێته‌وه".
د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عیراق له‌گه‌ڵ جاسم محه‌مه‌د عه‌بود سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆككۆمار باسی له‌وه‌كرد، گرنگه به پشتبه‌ستن به ده‌ستوور و یاسا و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی، چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و ئه‌م دۆسیه مرۆییه بدۆزرێته‌وه".
له‌میانه‌ی دیداره‌كه‌دا باسیان له رێگاكانی پاراستنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و دادگای فیدراڵی كرد بۆ به‌دیهێنانی یه‌كگرتوویی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران، سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له به‌هێزكردنی سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرده‌وه، به‌و پێیه‌ی زامنی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ناكۆكیيهكانه.
هاوكات سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌پێی یاسا.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "دادگاكه به‌پێی یاسا و ده‌ستوور ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و تیایدا گه‌ره‌نتی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل ده‌كات و یه‌كێتی خاكی عیراق ده‌پارێزێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

