موقتەدا سەدر: عیراق دوور بێت لەم جەنگەوە

عیراق 01:39 PM - 2025-06-13
موقته‌دا سه‌در ئەرشیف

موقته‌دا سه‌در

عیراق

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی شیعه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مریكای به‌ به‌رپرسیار زانی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و داوایكرد عیراق له‌م "جه‌نگه‌" دووربخرێته‌وه‌، چونكه‌ پێویست ناكات خه‌ڵكه‌كه‌ی  به‌شداری ململانێی نوێ بكه‌ن".

راشیگەیاند:"ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مووی گرنگتره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عیراق دوربێت له‌و شه‌ڕه‌، چونكه‌ عیراق و گه‌له‌كه‌ی پێویستیان به‌ شه‌ڕی نوێ نییه‌"، هاوکات داوای "بێده‌نگكردنی ده‌نگه‌كانی" كرد كه‌ ناوی لێنا "ده‌نگی تاكی نالۆژیك و گوێگرتن له‌ ده‌نگی حیكمه‌ت و ده‌نگی زانایان".

سه‌در "به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی" به‌كارهێنانی ئاسمانی عیراقی كرد له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی دژی ئێران و وتی، "داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تی عیراق - ئه‌گه‌ر هه‌بێت - كار بكات بۆ سزادانی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی شێوازی دانپێدانراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە