عیراق هاتووچۆی ئاسمانیی بەتەواوی راگرت
عیراق 11:15 AM - 2025-06-13
Reddit
فلایت رادار 24
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق بەتەواوی هاتووچۆی ئاسمانی لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عیراق بەشێوەیەکی کاتی داخست و رایگەیاند:" بڕیارەکەمان بۆ سەلامەتی و پاراستنی گەشتیارانە لەنێو گرژییە ئەمنییەکانی ناوچەکەدا".
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق رایگەیاند:"بەهۆی گرژییەکانی هەرێم و بۆ پاراستنی سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە ئاسمانی عیراقدا، هاتوچۆی ئاسمانیی عیراق بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" کۆمپانیا گشتییەکان بۆ خزمەتگوزاریی کەشتیوانی ئاسمانی، وردە وردە دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی ئاسمانی عیراق لە فڕۆکەکانی گەیشتن و رۆیشتن و ترانزێت، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی سەرنشینانی گەیشتن بە فڕۆکەخانەکانی عیراق و ئەو فڕۆکانەی کە ئاسمانی ئێمە دەبڕن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

