سەرجەم سەرنشینەکانى فڕۆکەیەک گیانلەدەستدەدەن

جیهان 04:27 PM - 2025-06-12
وێنەى فڕۆکەکە دواى کەوتنە خوارەوەى AFP

وێنەى فڕۆکەکە دواى کەوتنە خوارەوەى

جیهانى

ئەمڕۆ پێنج شەممە 12ى6ى2025 فڕۆکەیەکى سەر بەھێڵى ئاسمانیی هیندستان کە ویستوویەتی لە فڕۆکەخانەی ئەحمەد ئاباد بەرەو لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێبکەوێت، پاش کەمێک لە فڕین دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدانى سەرجەم سەرنشینەکانى فڕ‌ۆكه‌كه‌ پشتڕ‌استكرایه‌وه‌.

پۆلیسی هیندستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و فڕ‌ۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕ‌ۆ له‌ دوای فڕ‌ینی له‌ فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی ئه‌حمه‌دئاباد كه‌وته‌خواره‌وه‌، سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ ژماره‌یان 242 كه‌سه‌ و خه‌ڵكی وڵاتانی هیندستان، به‌ریتانیا، پرتوگال و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە