ئاسایش تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات
کوردستان 06:36 PM - 2025-06-11
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
تۆمەتباری رووداوەكەی جەژن
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، تۆمەتباری رووداوەكەی چوارەم شەوی جەژنی دەستگیركرد كە بووبووە هۆكاری هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر خێزانێك.
لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە: "دوای ئەوەی شەوی 9-6-2025، لە شەقامی بەختیاری شاری سلێمانی، بەهۆكاری پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیان دروست دەبێت و تۆمەتباری رووداوەكە دەبێتە هۆكاری هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر خێزانێك".
راشیگەیاندووە: "لەسەر ئەم رووداوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەبڕیاری دادوەر، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی ئەنجامدا و تۆمەتباری رووداوەكەیان بەناوی (ش،ر،ف) دەستگیر كرد، لەئێستاشدا تۆمەتبار بەماددەی 434 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

