گەورەترین پارکى نموونەیى لە کەرکوک دروستدەکرێت
کوردستان 11:51 AM - 2025-06-11
کوردستانى نوێ
پارێزگارى کەرکوک لە کاتى دانانى بەردى بناغەکە
دوێنێ لە
رێوڕەسمێكدا، پارێزگاری كەركوك، بەردی بناغەی دروستكردنی گەورەترین پاركی نموونەیی
بە رووبەری 100 دۆنم زەوی لە دەروازەی كەركوك-سلێمانی دانا، بەڕێوەبەری شارەوانیش
رایدەگەیەنێت: " پرۆژەکە بڕی
هەشت ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە و دەبێت لە ماوەی 300 رۆژدا،
تەواوبكرێت".
ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، رایگەیاند: "ئیدارەی
خۆجێیی ئێستای كەركوك بایەخ و گرنگییەكی زۆر بە ژینگە و زیادكردنی پانتایی سەوزایی
و جوانكردنی سیمای شار دەدات، كە جێبەجێكردنی ئەو پاركەش لەو چوارچێوەیەدایە".
ئاماژەی
بەوەشكرد: "كە درەختەكانی پاركەكە لە جۆری ئەلبیزیا، ئەكاسیا و سەروی
هەرەمی-ن، بەشێوەیەكی گشت-یش پاركەكە رووبەرێكی زۆری سەوزاییە و شوێنی پشوودان،
یاریی منداڵان، پاركی ئۆتۆمبێلی تێدایە و بەشێوەیەكی پێشكەوتووش سیستمی
ئاودێرییەكەی بۆ دادەنرێت و ئاوی پێویستیشی بۆ رادەكێشرێت و لەگەڵ تەواوبوونی
پرۆژەكەشدا ستافی پێویستی بۆ دادەنرێت".
باسی لەوەشكرد:
"ئەوەی جێگەی دەستخۆشییە ئەوەیە ئیدارەی ئێستای كەركوك لەگەڵ دروستكردنی هەر
پڕۆژەیەكی سەوزایی، لایەنە پەیوەندیدارەكان رادەسپێرێت كە خزمەتی پڕۆژەكە بكەن و
هەر لایەنێكیش كەمتەرخەم بێت، تووشی لێپرسینەوە دەبێت".
PUKMEDIA \
کوردستانى نوێ
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

