بەتۆمەتی کوشتن دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
کوردستان 11:22 AM - 2025-06-11
راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی
دوو تۆمەتبارەکە
بەتۆمەتی کوشتن و بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکران.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە:"دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە دەستگیرکردنیان کە تۆمەتباربوون بەکوشتن و بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبوون، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن، هاوکات دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێک لەجۆری (کیا) کە لەکاتی هەڵاتنیاندا بەتۆمەتباران بووە".
"تۆمەتباران (ف، م، ح لەدایکبووی 1981 - ع، م،ح لەدایکبووی1985) لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری تایبەتمەندو بەپێی ماددەی (405) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و پاش گرتنەبەری رێککارە یاساییەکان و ئامادەبوونی مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتباران رادەستی مەفرەزەکە کرانەوە"، لەڕاگەیەنراوەکەی پۆلیسی سلێمانی-دا هاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

