باری نائاسایی و قەدەغەی هاتووچۆ لەلۆس ئەنجڵس راگەیەنرا
جیهان 09:46 AM - 2025-06-11
World Journal
دیمەنی پشێوییەکان
دوای ئەوەی شەڕ
و پێکدادانی توندوتیژ لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا روویدا وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو توندوتیژییانەی بەرامبەر خۆپیشاندەران کرا بەبڕیاری ترەمپ، سەرۆکی شارەوانی لۆس ئەنجڵس باری نائاسایی
راگەیاند.
کارێن باس سەرۆکی
شارەوانی لۆس ئەنجڵس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەپێناو
راگرتنی تێکدان و تاڵانکردن، قەدەغەی هاتووچۆ لە لۆس ئەنجڵس لە سەعات 8ی ئێوارەوە
تا سەعات 6ی بەیانی و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لەناوەندی شار پێنج شەقامی
سەرەکی دەگرێتەوە".
هەر لە کۆنگرەکەدا
کان داوای لە ئیدارەی ترەمپ کرد کۆتایی بەو هەڵمەتانە بهێنێت کە گرتوویەتییەبەر و
جەختی لەوە کردەوە، بارودۆخەکە پێویستی بەو هەڵمەتانە و جێگیرکردنی هێزی دەریایی نییە.
لەلایەکی دیکەوە
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند:" ترەمپ فەرمانی داوە دوو هەزار ئەندامی پاسەوانی
نیشتمانی دیکە بۆ رووبەڕوبوونەوەی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی لۆس ئەنجڵس جێگیربکرێن،
لەکاتێکدا ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکەی لۆس ئەنجلۆس کە ناوی لێنراوە هێزی ئەرکی 51، نزیکەی
2هەزار و 100 ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی و 700 هێزی دەریایی چالاک لەخۆدەگرێت"،
هاوکات ویلایەتی کالیفۆرنیا سکاڵای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمارکرد بەهۆی بڵاوەپێکردنی
هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی بۆ شارەکە و پارێزگاری ویلایەتەکە رایگەیاند:" دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دژایەتی توندوتیژی ناکات تا ئەو کاتەی ئەو توندوتیژییە خزمەتی
ئەو بکات ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

