ژمارە (18)ی گۆڤاری نوێبوونەوە بڵاوبووەوە
مەڵتی میدیا 11:54 AM - 2025-06-10
PUKMEDIA
بەرگی گۆڤارەکە
ئەمڕۆ 10ی6ی2025، ژمارە 18ی گۆڤاری نوێبوونەوە، کە گۆڤارێكی سیاسی و كلتورییە و دوو مانگ جارێک لەلایەن مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیارییەوە دەردەچێت، کەوتە بەردیدی خوێنەران.
لە دووتوێی ژمارەی ئەمجارەیدا ئەم بابەتانە بڵاوبوونەتەوە:
پ.د. پشكۆ حەمەتاهیر ئاغجەلەری، بە ناونیشانی (كۆڕەو بەهێزترین نەخێری كورد بوو) وتارێكی نووسیوە و باسی هۆكارەكانی شكستی راپەڕین دەكات كە سەرەنجامەكەی بە كۆڕە و شكایەوە و ئەمیش وەكو هەڵوێستێكی جەماعی خەڵكی كوردستان سەرەنجامەكەی بەخێر شكایەوە و توانی چەترێكی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاری لە خەڵكی كوردستانی عیراق دابین بكات.
لە گفتوگۆی ئەم ژمارەیەدا نووسەر و توێژە تەها سڵێمان گفتوگۆی لەگەڵ د. كازیوە ساڵح كردووە كە ساڵانێكی زۆرە سەرقاڵی خوێندن و نووسینە لەسەر جینۆساید و جینۆسایدی ئەنفال. د. كازیوە ساڵح خاوەنی بڕوانامەی پۆست دكتۆرایە لە بواری جینۆسایددا و لەناو شارەزایانی ئەكادیمی ئەو بوارەدا ناسراوە، لەم دیدارەدا بەوردی و بەرپرسیارێتییەوە وەڵامی پرسیارەكانی داوەتەوە.
نووسەر محەمەد فاتح لە لێكۆڵینەوەیەكدا بە ناونیشانی (رۆڵی ئایدیۆلۆجیا لە كاری رێكخراوەییدا) باسی گرنگی ئایدیۆلۆجیا دەكات لە كاری رێكخراوەییدا و پێی وایە رێكخراو بەبێ ئایدیۆلۆجیا نابێت.
دۆسێی ئەم ژمارەیە لەسەر ئەنفالە و سێ بابەتی لە خۆگرتووە كە ئەمانەن: (ئەنفال، پڕۆسەی لەناوبردن) حەسەن یاسین، (ساڕێژكردنی زامی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال) گەنم محەمەد، خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی (لە كەریم باسامەوە تا تكریت)ی دلێر كەریم، زەنوێر تەها.
(برایم ئەحمەد و رۆڵی لە پێشخستنی رۆژنامەنووسی و ئەدەبی كوردیدا) لێكۆڵینەوەیەكی تێكۆشەری دێرین مەلا رێبازە، باس لە ژیان و بەرهەمەكانی مامۆستا برایم ئەحمەد و رۆڵی پێشەنگانەی دەكات وەكو ئەدیب و رۆژنامەنووس لە ساڵانێكی زۆری خزمەتكردنی لەو دوو بوارەدا، وێڕای ئەوەی وەكو سیاسەتمەدار و پارێزەر رۆڵی گرنگی هەبووە.
نووسەر و توێژەر تانیا كورد میرزا لە لێكۆڵینەوەیەكدا بە ناونیشانی (پیاو و پارە ژنە بێپارەكان) بەوردی باسی چەوسانەوەی ژن دەكات لە رووی ئابوورییەوە لەو كاتەوە كە كچۆڵەیە و تازە چۆتە قۆتابخانە هەتا ئەو كاتەی ژنە و خاوەنی مناڵ و مێردە.
(گۆڕانی گەورە چۆن دەكرێت؟) بریتییە لە وەرگێڕانی خوێندنەوەی كتێبی (گۆڕان، چۆن وادەكەی شتی گەورە رووبدات)ی دایمۆن سینتۆلا كە محەمەد كەریم لە فارسییەوە وەریگێڕاوە، پوختەی كتێبەكە باس لەوە دەكات ئەگەر هەر هێزێك بیەوێت گۆڕانكاری گەورە بكات دەبێت لەناو چین و توێژە پەراوێزخراوەكانەوە دەستپێبكات، چونكە ئەوان داینەمۆی گۆڕانكاری گەورەن و كەسانی بەناوبانگ و تۆپی سۆشیال میدیا بۆ گۆڕانكاری گەورە لە شێرەبەفرینەیەك زیاتر نین.
هەروەها ئەم نووسەر و توێژەرانەش لەم ژمارەیەی نوێبوونەوەدا بەشداریان كردووە: ڤینۆس فایەق لە وتاری (جیاوازیی بیروڕاو یەكتر قبووڵكردن)دا باس لەوە دەكات مەرج نییە من بیروڕای تۆم قبووڵ بێت بەڵام، رێزی بیروڕاكەت دەگرم. ئەكرەمی میهرداد لە وتاری (حزب و ئاسۆی نوێبوونەوە)دا باسی گرنگی نوێبوونەوەی حزب دەكات بۆ درێژەدان بە تەمەنی تێكۆشانی. موعتەسەم نەجمەدین لە وتاری (جیهان لەبەردەم قەیرانێكی ئابووری مەزندا) باسی كێشە ئابوورییەكانی جیهانی ئەمڕۆ دەكات و بە قەیرانی ئابووریی سییەكانی سەدەی بیست بەراوردی دەكات.
بابەتەكانی كۆتایی ئەم ژمارەیە بریتین لە (خۆكوشتنی ڤان كوخ خۆكوشتنی كۆمەڵگایە) شێوەكار ستار قادار. (ئەرێ تۆ ئەو پێكەنینەت لە چییە؟) كورتەچیرۆكێكی لویجی پیراندیللۆیە و یاسین فەقێ سەعید لە ئیتالییەوە كردوێتی بە كوردی.
نوێبوونەوە، گۆڤارێكی سیاسی، كلتوری دوو مانگانە، مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری دەریدەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

